سەركردەیەكی داعش لە فەلوجە دەستگیركرا و یه‌كێكی دیكه‌ش لە كەركوك كوژرا

پۆلیسی ئەنبار ئاشكرایكرد، شەوی دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم، گەورە تیرۆریستێكیان لە فەلوجە دەستگیركردووە. هاوكاتی ئەوەش لە كەركوك تیرۆریستێك كوژرا.

فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار ڕایگەیاند، “لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە فەلوجە، تیرۆریستێك دەستگیركراوە كە پلەی هەبووە لە ڕیزەكانی داعش دا.”
ڕوونیكردەوە، “تیرۆریستەكە بەشداریی چەندین كردەوەی كردووە لە دژی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییان و دەستی بە خوێنی چەندین كەس سووربووە.”
هاوكات لە كەركوك تیرۆریستێك كوژرا كە هەوڵی دەدا بۆمبێك لەسەر شەقامێكی سەرەكی بچێنێت.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، “تیرۆریستێك لەكاتی دانانی بۆمبی چێندراو بۆ كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی فەرماندەی تیپی پێنجی سوپای عێراق، لەلایەن پاسەوانەكانی فەرماندە سەربازییەوە كوژراوە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە تیرۆریستەكە سەرگەرمی دانانی بۆمبەكە بووە لەسەر ڕێگای نێوان كەركوك – تكریت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی كاندیدی یەكێتی دەكات
پەرلەمانتارێك: سازانی سیاسی لەنێوان چێوە و سوننەكان هەیە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، سازانی سیاسی لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكان هەیە و دەشڵێت، پشتیوانیی كاندیدی…
Total
0
Share