ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بەخێرایی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نزیكەی لەوەی بگاتە 200 ملیۆن توشبوو، لە بەرامبەردا پرۆسەی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان بەردەوامە و تائێستا نزیکەی چوار ملیار کەس ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە.
بەپێی ناوەندی چاودێری worldmeters، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 196 ملیۆن و 5 هەزار و 194 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 193 هەزار و 322 حاڵەت، لە بەرامبەردا تا ئێستا 177 ملیۆن و 690 هەزار و 470 كەس پەتاكەیان تێپەڕاندووە.
لە بەردەوامیی پرۆسەی خۆڤاكسینكردنیشدا، ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە لە جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیار و 924 ملیۆن و 337 هەزار کەس.
ئەو ژمارەیە سەرجەمیان هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە، بەشێکیان تەنها یەک ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڵام بەپێی ناوەندی چاودێریی جۆنز هۆپکینز، بەشێکیان چوار ژەمی ڤاکسینە جۆراوجۆرەکانی کۆرۆنایان وەرگرتووە.