سەرەڕای كشانەوەكانی لە ناوچەكە، ئەمریكا هەسەدە جێناهێڵێت

پێگەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، 900 سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە، بۆ پاڵپشتی و ڕاوێژکاریی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هیچ گۆڕانکارییەک لەو هێزانەدا ناکرێت.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەكەی لە ناوچەکە، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە ئەفغانستان و گفتوگۆکانی ئەم دواییە بۆ کشانەوەی هێزە شەڕكەرەکانی لە عێراق.

بەڵام لە سوریا، بەپێی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەکەی جۆ بایدن کە بۆ پێگەی پۆلەتیکۆ قسەی کردووە و نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات، ئەمریکا نییەتی نییە هیچ گۆڕانکارییەک لە هێزەکانیدا بکات لە ڕۆژائاوای کوردستان.

باسی لەوەکردووە، مانەوەی ئەو هێزە ئەمریکییانە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ڕاوێژکارییە بە هێزەکانی هەسەدە، کە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکان لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعشدا.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو پێگە ئەمریکییەدا هاتووە، “زیاتر لە ساڵێکە هیچ هێزێکی ئەمریکی بەشدارینەکردووە لەهیچ شەڕێکی ناوخۆیی لە عێراق و سوریا”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر هێزەکانیان کردووە و ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ڕوبەڕووی هێرش بوونەتەوە، “لەوانە هێرشی سەر هێزەکانمان لە کێڵگەی نەوتی عومەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە 7ی تەموز و هێرشی موشەکی لە 28ی حوزەیران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دامەزراوەکانی هەرێم موڵکی هیچ هێزێک نین تا بەدڵی خۆی یارییان پێوەبکات

لوقمان وەردی رایدەگەیەنێت، دامودەزگاکانی هەرێم بەرهەمی خوێنی هەزاران کەسن، نابێت لایەنێکی دیاریکراو یارییان پێوەبکات. لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی…
Total
0
Share