كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.. 126 توشبووی نوێ تۆماركران

دوو توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 126 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 142 پشكینین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 126 توشبووی نوێ تۆماركراون.

لەو ماوەیەشدا 970 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە هەردووكیان لە سلێمانی بوون، وەك ئەوەی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە.

كۆی گشتیی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 104 هەزار و 528 كەس لەو ژمارەیە 80 هەزار و 940 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 426 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەدوای شەپۆلی…
Total
0
Share