كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی چالاكوانێكی بەسڕە لە هەرێم دەستگیركرا

وێنەی تۆمەتبار و تاوانلێكراو

لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی چالاكوانێك لە بەسڕە دەستگیركرا و بڕیارە ڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند بكرێتەوە.

ڕۆژی هەینی 23ی تەمموز لە شاری بەسڕە هاوڵاتییەك بەناوی (عەلی كەریم بهادلی) كوژرا كە دەكاتە كوڕی چالاكوان (فاتمە بەهادلی)، دوای ئەو ڕووداوەش دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند داوای هاوکارییان لە دەزگا ئەمنییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى تاوانەكە، وەك ئەوەی لە پەیجی دژە تیرۆری كوردستان-دا هاتووە.

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێداین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە، ‏‎‏‎دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە ڕێکەوتی 26 لەسەر 27ی تەمموز دەستگیرکرا.

تۆمەتبار ناوی (م.ط.ع.ع.) و خەڵکى بەسرەیە و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی (عەلی کریم).

دژە تیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمەتبار ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 120 هەزار ئاوارە مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكەی عێراقدا هەیە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر…
Total
0
Share