توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار زیاترە لەوانەی تەنها ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

لە توێژینەوەکەدا 499 کەس لەناوەندەکانی پزیشکیدا بەشدارییان تێداکردووە، 100 لەوانە ڤاکسینی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەریان وەرگرتووە، هەروەها 200 کەسیان دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە و ئەوانی دیکە ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەوانەی ڤاکیسنی هاوبەشیان وەرگرتووە (ژمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی ڤاکسینی فایزەر)، بەرگریی دروستبووی جەستەیان هاوشێوەی ئەوانەن دوو ژەمی فایزەریان وەرگرتووە.

ئەو داتایانە دڵنیایی دەداتە ئەو وڵاتانەی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان گۆڕی بۆ فایزەر و بەشێک لە هاوڵاتییانیان ژەمی یەکەمیان ئەسترازێنیکا و ژەمی دووەم فایزەریان وەرگرت.

توێژینەوەکە باسلەوەدەکات، کە ئەوانەی هەردوو جۆرەکە وەردەگرن بەرگریی جەستەیان شەش هێندەی ئەوانە زیاترە کە تەنها ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share