لە رووداوێكی هاتوچۆدا 11 كەس برینداربوون

رووداوێكی پێكدادان لە قەرەداغ برینداربوونی 11 كەسی لێكەوتەوە، بەرپرسێكی تەندروستی دەڵێت، دۆخی دوانیان ناجێگیرە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەرەداغ-سێوسێنان رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب-دا روویدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە 11 كەس برینداربوون و لەلایەن تیمەكانیانەوە گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی قەرەداغ.

ئەوەشی وت، “لەو ژمارەیە چوار برینداریان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و، دۆخی تەندروستیی دوانیان ناجێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share