20 ساڵ بەسەر رووداوەکەی 1ی شوباتدا تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر ئەو رووداوە خوێناوییەی، رۆژی نیوەڕۆی لە هەولێر کردە نیوەشەو، جەژن و خۆشی دەربڕین و بەخێرهاتنی میوانانی کردە ماڵئاوایی لە چەندین رووحی پاک و گریان و شینی بۆ چەندین خێزان جێهێشت و نەخۆشخانەکانی کردە قەرەباڵغترین شوێنی شارەکە، تێپەڕدەبێت.

رووداوەکە چۆن بوو؟

1ی شوباتی ساڵی 2004 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو تەقینەوە روویاندا، بەهۆیانەوە زیاتر لە 105 شەهید و برینداری لێکەوتەوە و رووداوەکە لە ئەستۆری رێکخراوێکی چەکداری ئەو کات بوو.

لە بیرەوەری 20 ساڵەی كارەساتی یەكی شوباتدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاودەكاتەوە و رایگەیاند، “كارەساتی 1ی شوبات كۆستێكی گەورە بوو بۆ میللەتەكەمان، هاوكات پەیام و راچڵەكینێكی مێژووییش بوو بۆ بزوتنەوەی سیاسیی كوردستان.

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوه‌نەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڵمەتی نیشتمانيی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە 16 ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە

لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا و لەچوارچێوەی هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە…
Total
0
Share