بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی ئاشکرایکرد، پارە و یەدەگی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراوە و ناتوانرێت دەستیبەسەردابگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، لایەنە یاساییەکانی ئەمریکا دڵنیاییان داوەتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەرجەم سامان و پارە یەدەگەکانی بانکی ناوەندیی عێراق پارێزراوە و هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستیان بەسەردابگرێت، جەختیشیکردەوە ئەوان بەرگری لەپارێزبەندییەکەیان دەکەن بەرامبەر هەموو وڵاتان و ناکرێت مەترسی لەسەر ئەو پارە یەدەگانە دروستبکرێت.

باسیلەوەشکردووە، عێراق لە ماوەی كەمی داهاتوودا سەرجەم ئەو قەرەبوو و سوودانە دەداتەوە، كە لە پێش ساڵی 2003وە لەسەریەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی لابردنی پارێزبەندیی نێودەوڵەتی لەسەر سامان و پارە یەدەگەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو لایەنە یاساییانەی ئەمریکا جەختیانکردووەتەوە، سامان و پارە یەدەگکراوەکانی عێراق، بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ئەمریکا پاڵپشتیکراون، بەڵێنیانداوە بە پارێزگاریکردن لەو پارانەی لەبانکی ناوەندی و وڵاتانی دیکەش هەن.

ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی پارێزراویی پارە و یەدەگی وڵاتەكە لە ئەمریكا، هاوكاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان واشنتن و بەغداد.

بابەتی پێشتر

بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی زیاتر لە 180 چەكداری تاڵیبانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

جەنگی یاسایی نێوان بەرشلۆنە و نێیمار کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماریکرد، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share