وڵاتێک ڤیزای ئەلیکترۆنی بێ بەرامبەر بە عێراقییەکان دەدات

باڵیۆزی عومان لە عێراق، رایگەیاند بەمەبەستی بەشداریکردنی هاندەرانی عێراق لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026، ڤیزای ئەلترۆنی بێ بەرامبەر بە هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق دەدەن.

مەحمود بن موحەننا خەروسی، باڵیۆزی عومان لە عێراق رایگەیاند، ڤیزای ئەلکترۆنی بێ بەرامبەر بۆ عێراقییەکان دەستەبەردەکەن بەمەبەستی بەشداریکردن لە یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی عومان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 19ی ئەم مانگە، عومان و عێراق لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی، رووبەڕووی یەک دەبنەوە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: سەرکردەکانی عێراق دیارییدەکەن وڵاتەکە بەرەو سەروەری یان پارچەپارچەبوون دەچێت

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی عێراقەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرکردەکانی عێراق…
Total
0
Share