کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی راگرتنی هاوکارییەکانی بۆ عێراق راگەیاند

ئەندامانی کۆنگرێس رایانگەیاندووە کە رەنگە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار هاوکاریی ئەمنیی ئەمریکا بۆ عێراق رابگیرێت، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان زیاتر دەبن کە ئەو هاوکارییانە سوودی بۆ ئێرانی هەیە.

کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێی پلانێک دەکەن بۆ راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق کە چوارەم گەورەترین وەرگری هاوکاریی ئەمنیی ئەمریکایە.

ئەم هاوکارییانەی ئیدارەی بایدن بوونەتە ئەولەویەتی کارەکانی ئیدارەی بایدن لە کاتێکدا هەوڵدەدات هاوکاریی بەغداد بکات بۆ ئەوەی لە داڕمانی ئابووری دوور بکەوێتەوە.

سەرکردەکانی کۆمارییەکان دەڵێن، کۆتاییان هێناوە بە بڕیاری راگرتنی زیادکردنی هاوکارییەکان، دوای ئەوەی مانگی رابردوو دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بڕیارەکەی ساڵی 2020 بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی لەسەر خاکی عێراق تاوانی جەنگە و بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بووە.

جگە لەوەش، پەرەسەندنی هاوپەیمانیی عێراق لەگەڵ ئێران، دژایەتی کۆمارییەکان بۆ یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان زیاتر دەکات.

“عێراق کە بۆ ماوەی ساڵێک ملیۆنان دۆلار پارەی وەک هاوکاریی ئەمنی بۆ دابین دەکەین، سەرۆک ترامپ بە گوماناوی “تاوان”ی کوشتنی قاسم سولەیمانی و داڕێژەری پلانی تیرۆریستی لە بەرەکانی شەڕ تۆمەتبار کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک بایدن بێدەنگە لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراقدایە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئیدارەی بایدن بێباکانە پارەی هاوبەشە خراپە بیانییەکان دابین دەکات و کۆنگرێس پێویستی بەوەیە بە توندی ئاوڕێک لەوە بداتەوە کە پارەی وڵاتەکەمان بەرەو کوێ دەڕوات بۆ دەرەوەی وڵات.

جۆ ویلسۆن، نوێنەری کۆمارییەکان بە ڕۆژنامەی فری بیکۆن-ی ڕاگەیاندووە، “ئەم بانگەوازە نوێکراوە بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی ترەمپ، پێویستی بەوەیە کۆنگرێس بە توندی چاوێک لە هاوکارییەکان بۆ عێراق بخشێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە نزیکەی 19 هەزار کەسە

بابەتی دواتر

مادەیەکی ژەهراویی بکوژ لە ماسیی لە قتوونراودا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share