نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماریکرد، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی دەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە 79 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بوارەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە پێشبینیدەکرێت ئەمریکا دەست بە کڕینی نەوتی خاو بکات بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی خۆی، هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەگەری ئەنجامدانی ئاگربەستە لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمریکا ئامانجی پڕکردنەوەی یەدەگی خۆیەتی دوای کشانەوەی مێژوویی پشکەکانی فریاگوزاری لە ساڵی 2022دا، هەروەها چاوی لە کڕینی نەوتە بە نرخی 79 دۆلار یان کەمتر بۆ هەر بەرمیلێک.

 

 

بابەتی پێشتر

سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

بابەتی دواتر

داوا دەکرێت لە کۆگا و فرۆشگاکاندا شوێنێکی تایبەت بە خواردنی ماوەبەسەرچوو تەرخانبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share