ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بۆ وەرزی نوێ ڕۆڵێکی سەرەکی بە مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدات.
ڕۆژنامەکانی سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایانکردووە، بەپێی تێڕوانین و خوێندنەوەی شارەزایان، بۆ وەرزی نوێ مێمفیس دیپای لەهەردوو پێگەی ژمارە نۆ و باڵی هێرشبەری چەپەوە یاریپێدەکرێت.
تاوەکو ئێستا مارتن برەیزوایتی هێرشبەری دانیمارکی لە یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە و هەڵگری درێسی ژمارە نۆیە، بەڵام ئیدارەی یانە لەهەوڵدان ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن، هەر کاتێک ئەو هەنگاوەنرا، ڕاستەوخۆ درێسی ژمارە نۆ دەبەخشرێتە هێرشبەرە هۆڵەندییەکە.
بەپێی سەرچاوەکان، لەهەردوو پلانی (4-3-3) و (4-2-3-1) دیپای هاوشانی مێسی بەشداری لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا دەکات، لە یەکەمیاندا وەک باڵی هێرشبەری چەپ، تەنانەت ئەگەر ئانسو فاتی لە پێکان بگەڕێتەوە، هەروەها گریزمان لە یانەکە بەردەوامبێت، ناچارن چاوەڕوانی چانسێک بکەن وەک یەدەگی دیپای پێیانبدرێت.
لە پلانی دووەمیشدا وەک هێرشبەری سەرەڕم بەکاردەخرێت، لەهەردوو ئەگەرەکەشدا هۆڵەندییەکە لەگەڵ مێسی و ئەگوێرۆ هێڵێکی هێرشبەری ناوازە پێکدەهێنن.