گرانبەهاترین (10) بۆندی واژووکراو لە خولی ئیتاڵیا

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینی 2021 جیاوازە و سستی پێوەدیارە، بەتایبەت لە خولی ئیتاڵیا کە تاوەکو ئێستا تێچووی بەرزترین بۆند نەگەیشتووەتە 30 ملیۆن یورۆ.

بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆناوە، یانەکانی ئەوروپا سەرجەمیان زیانی داراییان بەرکەوتووە، بەوهۆیەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 توانای واژووکردنی بۆندی گەورەیان نەماوە، تەنانەت ئەگەر ئەو هەنگاوەش ئەنجامبدەن پێویستیان بە فرۆشتنی چەندین یاریزان دەبێت بۆ هاوتاکردنەوەی داهات و خەرجی لەپێناو پاراستنی ڕێساکانی یاریی خاوێن.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیتاڵیا، تاوەکو ئێستا گرانبەهاترین بۆند کە لە کالچیۆ واژووکراوە بۆندی فیکایۆ تومۆری بەرگریکاری یانەی چێڵسی بووە بۆ یانەی ئەی سی میلان بەبڕی 29 ملیۆن یورۆ، دوای ئەوەی شەش مانگ بە خواستن لەو یانەیە یاریکرد.

بەرزترین بۆندەکانی دیکەش بەم نرخانە بوون:

  1. نیکۆلاس گۆنزالێس (شتوتگارت بۆ فیۆرنتینا): 23 ملیۆن یورۆ.
  2. خوان موسۆ (ئاتالانتا بێرگامۆ): 20 ملیۆن
  3. ماتیۆ پۆلیتانۆ (ناپۆلی): 19 ملیۆن
  4. ویستۆن ماکینی (یوڤانتۆس): 18.5 ملیۆن
  5. حامد جونیۆر تراوری (ساسولۆ): 16 ملیۆن.
  6. موسا بارۆو (بۆلۆنیا ): 14 ملیۆن
  7. مایک ماینان (میلان): 13 ملیۆن.
  8. ڕوی پاتریسیۆ (ڕۆما): 11 ملیۆن.

ڕازڤان مارین (کالیاری): 10 ملیۆن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانە نوێیەکانی ناونوس بکات

بابەتی دواتر

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share