کاندیدەکانی بەرشلۆنە بەڵێنی کڕینی دوو ناوی گەورە دەدەن

کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا خواستیان لەسەر ئەگوێرۆ و ئالابایە

سێ کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، بەڵێن بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە دەدەن لە ئەگەری هەڵبژاردنیاندا دوو ناوی گەورە دابین بکەن.

ئامانجە دارایی و هونەریەکانی یانەی بەرشلۆنە لە سەردەمی جوسێپ ماریا بارتۆمیۆوە دیاریکراوە، ئەگەر کاندیدەکان لەسەری بڕۆن گواستنەوەی ئیریک گارسیا و مێمفس دیپای و جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی لێدەکەوێتەوە، بەڵام وا دەردەکەوێت کاندیدەکان بۆچوونێکی جیاوازیان هەبێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، کە کاندیدەکان “خوان لاپۆرتا، تۆنی فریکسا، ڤیکتۆر فۆنت” خەونی گەورەتریان لە ناوەکانی دیپای و ڤایناڵدوم هەیە، هەمووان لەسەر گواستنەوەی ئیریک گارسیا لە هاوینی 2021 کۆکن، بەڵام بۆ پێگەکانی دیکە خواستیان لەسەر سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچستەر سیتی  و داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنە.

سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە، لە ڕابردوودا ئەگوێرۆ پەیوەندی لەگەڵ بەرشلۆنە بەستووە، بەڵام بەهۆی پێداگری سیتیەوە نەیتوانیوە لەگەڵ مێسی یەکبگرێتەوە، بۆیە لە ئێستادا کە تەمەنی 32 ساڵە بۆندەکەی بەرەو کۆتایی دەڕوات و نوێ نەکراوەتەوە.

هاوینی 2021 هێرشبەرەکەی ئەرجەنتین دەتوانێت یانەی بەرشلۆنە هەڵبژێرێت، بەم پێیەش دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ لویس سوارێز، هەروەها ئەگەرەکانی کڕینی لاوتارۆ مارتینێز و هالاند پوچەڵ دەکاتەوە بە کەمترین نرخ.

لەلایەکی دیکەوە، داڤید ئالابای بەرگریکاری بایرن بەنسبەت زۆرینەی کاندیدەکانەوە خاوەن کوالیتی و ئاستیكی ناوازەیە کە لە داهاتوودا ڕابەری پێکهاتەی یانەکە بکات، بە تایبەت خوان لاپۆرتا کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانیدا هەیە.

ئایا بارسا لە گواستنەوەی ئەم دوو ناوە گەورەیە سەرکەوتوو دەبێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لە مانگی ئازاری 2021.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ڕونكردنەوە لەسەر ڕوداوی دزینی ئۆتۆمبیلێك لە گەراجێكدا دەدات

بابەتی دواتر

هازارد چارەسەرنییە و بەشێکە لە کێشەکانی ڕیاڵ مەدریدی زێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

یاریزانە گەورە و ناودارەکان پێیەکانیان لەسەرزەوی چەسپاندووە و زۆرینەیان گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدن. نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی…
Total
0
Share