مان سیتی لە خەونی دوو شێرەکە ناکشێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی سوورن لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرەی ناوداری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بۆ ئەو مەبەستەش بودجەیەکی خەیاڵییان تەرخانکردووە.

سەرەڕای ئەوەی جارێکی دیکە کەیسی فێڵکردنی دارایی یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن “فوتباڵ لیکس”ەوە نوێکراوەتەوە و ئەگەر هەیە دادگای باڵای وەرزشیی جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە یانە ئینگلیزییەکە بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە دەستبەرداری خەونی واژووکردنی دوو بۆندە گەورەکە نەبوون.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، سەرباری سەرهەڵدانەوەی کەیسی فێڵکردنی دارایی سیتی کە مێژووەکەی بۆ 2010-2011 دەگەڕێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هاری کەین و جاک گریلیش، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 225 ملیۆن پاوەندیان تەرخانکردووە.

بەرپرسانی “سیتیزنس” دڵنیان هەردوو یانەی تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا لە کۆتاییدا بەرامبەر بڕێکی خەیاڵی دەستبەرداری ئەستێرەکانیان دەبن، بۆیە بڕیاریانداوە تاوەکو کۆتا ساتی گواستنەوەکان بەردەوامی بە گفتوگۆکان بدەن.

بابەتی پێشتر

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئۆدریزۆلام ناوێت، دیوارەکەی ئیتاڵیا بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share