به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، له ماوه‌ی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 85هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، “به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه تۆماركراوه‌كان ، له 15 تا 23 ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 85 هه‌زار گه‌شتیار، له بازگه و ده‌روازه‌ی سنووری و فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه و زۆرینه‌یان گه‌شتیاری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن”.
باسلەوەشكراوە، “دواین ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتو بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كاته ده‌بێته هه‌ژماری كۆتایی سه‌ردانیكه‌ران و له ڕۆژانی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوه‌نكار و مۆڵه‌ته گه‌شتیارییه‌كان و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی یه‌كه كارگێڕیه‌كانی كردووه و ڕایگەیاندووە، “سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه به‌رچاوه، توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆرباش و ئارام ، پێشوازیی له میوانه‌كان بكه‌ن”.