كۆشكی سپی تەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان كازمی و بایدنی ئاشكراكرد

كۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە جۆ بایدن پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی تایبەت دەكەن.

جین ساكی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی دووشەممە 26-ی تەمموز جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ڕوونیشیكردەوە، هەردوو سەرۆك گفتوگۆ لەبارەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و چەند مەلەفێكی دیكە دەكەن، لەوانەش ڕوبەڕوبوونەوەی داعش، ئابوری، پەروەردە و فێرکردن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق چەند ڕۆژێكە و پێش كۆبوونەوەكەی 26ی مانگی نێوان جۆ بایدن و مستەفا كازمی لە ئەمریكایە و ڕایگەیاند، پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی نێوان مستەفا كازمی و جۆ بایدن دەبێت.

باسی لەوەشكردبوو، لە دانوستانەکاندا ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەکی كاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هەركەس تێوەگلابێت له‌ تاوان و كاری نایاسایی دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بكات، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ئەگەری سەردانەكەی ئاشكراكردووە، بێ…
Total
10
Share