كارەبای ئەم شوێنە لە سلێمانی دەكرێتە پریپەید

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانیشتووانی نیشتەجێی بەرزاییەكانی قەیوان دەكەینەوە كە وەزارەتی كارەبا بە هاوكاریی كۆمپانیای (EDMI) هەڵدەستێت بە گۆڕینی كارەبای نیشتیمانی بۆ سیستمی (پریپەید) كارت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی نیشتەجێی بەرزاییەكانی قەیوان دەكەینەوە كە وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری كۆمپانیای (EDMI) هەڵدەستێت بە گۆڕینی كارەبای نیشتیمانی بۆ سیستمی (پریپەید) كارت و داواكارین بە زووترین كات لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیا بكەن لەناو كۆمەڵگەی بەرزاییەكانی قەیوان بۆ وەرگرتنی ئامێری CIU كە لەو ڕێگایەوە باڵانسی یەكەی كارەبا پڕدەكرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان لە 27 و 28ی ئەم مانگە دەتوانن سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیا بكەن لەناو كۆمەڵگەی بەرزاییەكانی قەیوان بۆ وەرگرتنی ئامێرەكە و لەو ڕێگایەوە باڵانسی یەكەی كارەبا پڕدەكرێتەوە، بەپێچەوانەوە كارەباكانیان دەكوژێتەوە و بێكارەبا دەبن.

بابەتی پێشتر

ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا 1100 كۆچبەر رزگاردەكات

بابەتی دواتر

مەرگی پیسترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 94 ساڵیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە شاری سلێمانی…
Total
0
Share