درەنگانی ئەمشەو یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی

درەنگانێکی ئەمشەو، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێدەکاتەوە.

کاتژمێر 10:30ـی ئەمشەو، فڕۆکەکە بە زیاتر لە 160سەرنشینەوە لە جۆری بۆینگ لە تورکیاوە دەفڕێت و وەک ئەوەی لە گەشتەکەدا دیاریکراوە، کاتژمێر یەکی شەو، دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان، هەمان فڕۆکە لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی سبەینێ، گەشتێکی پێچەوانە دەکات و بە ژمارەیەک سەرنشینەوە، سلێمانی بەرەو تورکیا جێدەهێڵێت.

لە سێی نیسانی ساڵی 2023ـوە، تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی، رۆژی 15ـی 10ـی 2025، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ فڕۆکەخانەکە کردەوە.

جێی ئاماژە بۆکردنە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەو بوارەدا و بە ئاراستەی پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان، رۆڵی هەبووە لەسەر بڕیارەکەی تورکیا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share