هەواڵگیریی ئیسرائیل باس لە ڕۆشتنی فڕۆکەکانیان دەکات بۆ سەر ئاسمانی ئێران

هەوڵەکان بۆ بەردەوامی گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و نەرمی نواندنی ئیدارەی بایدن وای لە ئیسرائیل کردووە هۆشداری بدات، کە فڕۆکەکانی بۆ ئاسمانی ئێران بنێرێت.

ئەمجارە نیگەرانی ئیسرائیل لە زاری ئێلی کۆهین، وەزیری هەواڵگیری ئەو وڵاتەوە بڵاوبوویەوە و بە وتەی کۆهین، “ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێت و لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ناوچەکە نەبێت، ئەوا ئیسرائیل دەکەوێتە شەڕەوە لەگەڵ ئێران”.

وەزیری هەواڵگیریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ” ئێمە هەرگیز رێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و ئاسایشی ئێران لە هیچ شوێنێكدا پارێزراو نییە، بۆیە فڕۆکە جەنگییەکانمان توانایان هەیە بگەنە هەر شوێنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئێران”.

ئێلی کۆهین، وەزیری هەواڵگیریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە کە شەڕی داهاتوویان لەگەڵ ئێراندا دەبێت و ئەو وڵاتە لە هیچ “هەڵەیەک” نابەخشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share