عێراق ڕۆبۆت هاوردە دەكات

عێراق بەنیازە ڕۆبۆت لە وڵاتێكی ئەوروپییەوە هاوردە بكات، بەرپرسێكیش ئاشكرایكردووە ئەو ڕۆبۆتانە بۆ پوچەڵكردنەوەی تەقینەوەكان بەكاردەهێنرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم سەباح حەسەن، بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی پوچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان لە هەوڵداین ئامێری پێشكەوتوو دەستبخەین”.

ئەو بەڕێوبەرەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەوڵەكان بۆ ئەوەن كە ڕۆبۆتی پێشكەوتوو بهێنین بۆ ئەوەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەكەمانەوە بۆ پوچەڵكردنەوەی تەقینەوەكان بەكاربهێندرێن، هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكان”.

بەرپرسە ئەمنییەكە ئاشكرای كردووە، “لەڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا پێویستی زۆرمان بەو ئامێرانە هەیە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان و هاوشێوەكانی پوچەڵ بكەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان: گۆڕانی ئاووهەوا بووەتەهۆی زیادبوونی كارەساتە سروشتییەكان

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانی ئاووهەوا بووەتە هۆی زیادبوونی خێرای كارەساتە سروشتییەكان لە ساڵی 2000ەوە، كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی…
Total
0
Share