تورکیا جلوبەرگی بەکارهاتوو وەرناگرێت

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی تورکیا بڵاویکردەوە، لەبەر مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان جلوبەرگی بەکارهاتوو وەرناگرن.

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی توركیا بڵاویکردەوە، “جلوبەرگی دەستی دوو لە ناوچە کارەساتبارەکانی تورکیا وەرناگرین، بەهۆی ئەوەی ئەو جۆرە جلوبەرگانە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکانی هەیە و پێویستیان بە پاکژکردنەوە هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “لە خواردن و پێداویستییەکانی دیکە پێویستە بەرواری بەسەرچوونیان دووربێت و کوالێتیان باش بێت لەلایەن لیژنەیەکەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و پاشان دابەشدەکرێن”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای بومەلەرزە کارەساتبارەکەی تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری و شمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیی خۆمان بۆ سوریایەکی سەقامگیر دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مارکۆ روبیۆ، پشتیوانیی واشنتنی بۆ سوریایەکی سەقامگیر بۆ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی دووپاتکردووەتەوە.…
Total
0
Share