ڕیاڵ بۆندی چوارەم یاریزان نوێدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێکردنەوەی بۆندی دانی کارڤاخال-ی بەرگریکاری باڵی ڕاست ئاشکرادەکات.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە دوای نوێکردنەوەی بۆندەکانی لوکا مۆدریچ، لوکاس ڤاسکێز و ناچۆ فێرناندێز، وادەی نوێکردنەوەی بۆندی دانی کارڤاخال هاتووە و بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا لەسەر ئەو بابەتە دەستیان بەکارکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەی نێوان یاریزانەکە و نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هیچ ئاستەنگییەک دروست نەبووە، جەمسەرەکان قایلبوون بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تاوەکو هاوینی 2025، بەو شێوەیەش یاریزانەکە تاوەکو چوار وەرزی دیکە لەڕیزەکانی لۆس بلانکۆس بەردەوام دەبێت.

کارڤاخال یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەی شاهانە، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە 191 ڕۆژی لەدەستدا، لەو ماوەیەدا کە شەش مانگی تەواوە لە 36 یاریدا بەشدارینەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share