ڕانیک لە پێناو ئەڵمانیا یانەی شالکەی ڕەتکردەوە

ڕاڵف ڕانیک جاوی لە کورسیەکەی یواکیم لۆوڤە و ناگەڕێتەوە بۆ یانەی شالکە

ڕاڵف ڕانیک، ڕاهێنەری بەتوانای ئەڵمانی ڕەتیدەکاتەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی شالکە وەربگرێت.

یانەی شالکە لەم وەرزەدا لە ئاستێکی زۆر خراپدابووە و بە کۆکردنەوەی تەنها 10 خاڵەوە خزاونەتە کۆتا پلەی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگ (پلەی 18) و دابەزینیان بۆ خولی پلە دووی ئەڵمانیا ئەگەرێکی زۆر بەهێزە.

بۆ ئەم مەبەستە ئیدارەی یانە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ڕانیک دەستپێکردووە، بەڵام ناوبراو لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە دووپاتیکردووەتەوە، لە بارودۆخێکی هێندە سەختدا ناتوانێت شاهانەی شالکە بگەڕێنێتەوە پێگەی ئاسایی خۆی، واتا پۆستەکەی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئەم هەنگاوەی بە پەیامێک بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وەسفکردووە، تیایدا بەڕوونی دەردەکەوێت ڕاهێنەرە کارەمەکە خەونی بەدەستهێنانی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای هەیە دوای ئەوەی یواکیم لۆوڤ لە هاوینی داهاتوو دەستلەکاردەکێشێتەوە.

بابەتی پێشتر

کوشتارگەی سلێمانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز 729 تۆن گۆشتی ڕەوانەی بازاڕکردووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. مەزڵوم عەبدی ئاگری نەورۆزی کردەوە و تورکیا هەسەدەی بۆردومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share