(ڤیدیۆ) تۆتنهام ستۆک سیتی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ

تۆتنهام هاوشانی یانەکانی مانچستەر سیتی و برێنتفۆرد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی کاراباو مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزییەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی تۆتنهام بە بردنەوەی لە ستۆک سیتی بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

لە بریتانیا ستادیەم یانەی ستۆک سیتی میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد و ئەستێرەکانی مۆرینیۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکەی ستۆک سیتی لە خولەکی 53 لەلایەن جۆردان تۆمیسۆن و گۆڵەکانی سپێرز لە خولەکەکانی 22 و 70 و 82 لەلایەن گاریس بەیل و بن دەیڤیز و هاری کەینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی تۆتنهام هاوشانی یانەکانی مانچستەر سیتی و برێنتفۆرد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ” مسۆگەرکرد.

بڕیاریشە ئەمشەو لە هەمان قۆناغدا، یانەی ئێڤەرتۆن لە گۆدیسۆن پارک میوانداری یانەی مانچستەر یونایرد بکات.

بابەتی پێشتر

عێراق.. دوو سەركردەی داعش كوژران

بابەتی دواتر

هیلاس ڤیرۆنا 1-2 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
Total
0
Share