كەشناسیی هەرێم: شەپۆلی باران دەستپێدەكات

لەمشەوەوە نمەباران دەستپێدەكات و سبەینێ شەپۆلی باران سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم ئاماژەی پێداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت، لەگەڵ بارینى نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلێ بارانبارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، وەك ئەوەی كەشناسی دەیڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینى دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى راپەڕین زیاتر بێت، هەندێك كات هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر لوتكەی شاخە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکارەکان: نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە 75% کەمتر بێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە پرۆژەکاندا 75% کەمتربێت”. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share