کۆمپانیای ئای کیو: هیچ پارەیەکی حکومەتی عێراق قەرزدار نین و لە لیستی رەشدا نین

کۆمپانیای ئای کیو رایگەیاند، “هیچ پارەیەکی حکومەتی عێراق قەرزدار نین و لە لیستی رەشدا نین”.

کۆمپانیای ئای کیو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو تۆمەتانەی لە میدیادا دراونەتە پاڵمان راست نین رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەتانەوەن”.

دەشڵێت، “ئای کیو و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە و هیچ گرێبەستێکی نوێمان لەگەڵ حکومەتی عێراق واژوو نەکردووە و هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووە”.

باس لە وەشدەکات، “ئای کیو مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010، سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت”.

ئەوەش دەڵێت، ” iQ Networks لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە و هیچ بڕە پارەیەک قەرزدار نییە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share