بڕیارە ترەمپ ڕۆژانە بەشداری لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بكات تا وادەی مێزگردەكە كە لە فلۆریدا ئەنجامدەدرێت، لەو ماوەیەشدا دەچێتە ئەریزۆنا و نۆرس كارۆلاینا، وەك ئەوەی تیم میرتۆ، وتەبێژ بەناوی هەڵمەتەكەی ئاشكرایكردووە.
بایدنیش سەرەتا ڕوو لە نۆرس كارۆلاینا دەكات كە تائێستا 1.2 ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگداندا كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی سایتی پڕۆژەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا تائێستا 25.83 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری ئەمریكادا بەشدارییان لە دەنگداندا كردووە.
هۆكاری ئەوەی ئەو ژمارەیە لە هاوڵاتییان بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختدا كردووە دەگەڕێتەوە بۆ ترسیان لە دۆخی تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 218 هەزار ئەمریكی و توشبوونی 8.1 ملیۆنی دیكە.
دیموكراتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لە دەنگدانی پێشوەختە لەڕێی پۆستەوە لەپێشەوەن، لەكاتێكدا ئامارەكان نیشانیدەدەن كە 5.8 ملیۆن دیموكراتی لە كۆی 10.6 ملیۆن دەنگدەریان لەڕێی پۆستەوە بەشدارییان كردووە.