نرخی نەوت 78 دۆلاری تێپەڕاند

جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی بەرچاوی به‌خۆیەوه‌ بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت یەك دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ سەروو 78 دۆلار.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەگەڵ داخستنی بازاڕەكانی نەوتدا نرخی یەك بەرمیل نه‌وتی برێنت یەك دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و به‌ 78.09 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ڕیژه‌ی 0.68% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیەوه‌ بینی و بە 73.98 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆ‌یەوه‌ بینیوه‌.

لەمساڵدا و دوای تێپەڕاندنی لێكەوتەكانی كۆرۆنا، نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 45% بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت بە ئاساییبوونەوەی گەورە ئابورییەكانی جیهان بەشێوەی پلەبەند و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا و كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی هەناردەكاری نەوتەوە.

بابەتی پێشتر

لایپزیک 6-1 هێرتا بەرلین

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 1-1 ئەتلەتیک بلباو

بابەتی پەیوەندیدار