نزیکەی هەزار مەڕ لە فڕۆکەخانەی ‘ئیمام خومەینی’ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانەوە

ئەو مەڕانەی کە لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە فۆتۆ: همشهری
کۆمپانیای هومای ئێرانی بۆ گەشتی ئاسمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە توشی یەکێک لە فڕۆکەکانی بووە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران نیشتووەتەوە و نزیکەی هەزار سەر مەڕ لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردووە، “مەڕەکان لە تورکیاوە بارکراون و بڕیاربووە ببرێنە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکان، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە مەکینەکانی فڕۆکەکە بە ناچاری گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کۆتایی هاتووە”.

فڕۆکەکە لە جۆری فڕۆکەی باربەری گواستنەوەی گیانداران بووە و لە جۆری 747 ە، بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای هوما سێ ڕۆژ زیاتر کاری چاککردنەوەی پێویستە.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share