ئافرەتێكی عێراقی هەردوو منداڵەكەی لە سەر پردی ئەئمەی سەر ڕووباری دیجلە لە بەغداد هەڵدەداتە خوارەوە و ئەمەش ناڕەزایی و توڕەیی ڕای گشتی لێدەكەوێتەوە و داوادەكەن دایكەكە قورسترین سزا بدرێت.
تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن چالاكوانانەوە بڵاوكراوەتەوە دایكێك دەردەخات كاتێك كچە تەمەن سێ ساڵانەكەی و كوڕە دوو ساڵانەكەی لەسەر ئەو پردەوە هەڵدەداتە خوارەوە كە بەسەر ڕووباری دیجلەدا دەڕوانێت.
بەپێی وتەی چالاكوانان پاڵنەری ئەو تاوانە ناكۆكییەكانی بووە لەگەڵ هاوسەری پێشووی، دایكەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.
https://twitter.com/darnabh/status/1317585177099513856
چەند تۆمارێكی تر گریانی بەكوڵی باوكەكە بەهۆی مردنی منداڵە بێتاوانەكانی نیشاندەدات.
چالاكوانان لە كۆمێنتەكانیاندا لە هۆكار و پاڵنەرەكان و سزای ئەم جۆرە حاڵەتانەشەوە دەدوێن، سەرەڕای داواكردنی هەمواری یاسای تایبەت بە لەخۆگرتنی منداڵ.
پردی ئەئمە هەردوو ناوچەی كازمییە و ئەعزەمییەی بەغداد پێكەوە دەبەستێتەوە و پردەكە كامێری چاودێری تیا جێگیركراوە و بەهۆیەوە پۆلیس توانیویەتی تاوانكارەكە بناسێتەوە و دەستگیری بكات.
https://twitter.com/darnabh/status/1317767518753349632