ئیسرائیل و بەحرەین یەكەم گەشتی بازرگانییان بە ئاسمانی سعودیە دا كرد

گەشتی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بۆ بەحرێن

دوای ڕێككەوتنەكەی نێوانیان، ئیسرائیل و بەحرەین، یەكەم گەشتی بازرگانییان ئەنجامدا و بۆ گەشتەكەش ئاسمانی سعودیەیان بەكارهێنا.

میدیای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، “گەشتەكە یەكەم گەشتی بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین-ـە كە ئاسمانی سعودیە بەكاربهێنێت، هەر بۆیە فڕۆكەوانەكە گەشتەكەی بە “ڕوداوێكی مێژوویی” ناوزەد كردووە.”
ڕۆژی 15ی ئەیلولی ڕابردوو، هەردوو رێککەوتنی نێوان بەحرەین – ئیسرائیل و ئیمارات – ئیسرائیل ئیمزاكران. ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی دوو ڕێككەوتننامەكە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، كە بە دوو رێککەوتنی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەژماردەكرێن و چاوەڕوان دەكرێت ڕێڕەوی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەب و مسوڵمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بگۆڕێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كە ڕێوڕەسمەكەی لە کۆشکی سپی ڕێكخستبوو، لەبارەی ئەو دوو ڕێككەوتنەوە وتی، “بەمنزیكانە سعودیەش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەوێت.”
دوای چەند ڕۆژێك، سعودیە ئاسمانی وڵاتەكەی كردەوە بە ڕووی هەموو ئەو گەشتانەی لە ئیسرائیل-ەوە بۆ وڵاتانی تر دەكرێن، یاخود بە پێچەوانەوە.
بابەتی پێشتر

گەنجێکی کورد لە زیندان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

بابەتی دواتر

بەغداد.. دایكێك دوو منداڵەكەی لە پردێكی ڕووباری دیجلەوە فڕێدەداتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share