لەنێوان کیلینی و ئەلبا چی ڕوویدا؟ درۆزن، درۆزن..

لە کۆتا ساتەکان بۆ دیاریکردنی جەمسەری لێدانە یەکلاکەرەوەکان، جۆرجیۆ کیلینی بەشێوەیەکی کۆمیدی دەرکەوت.

لە کاتێکدا هەمووان دووچاری دڵەڕاوکێ بوون، لە گرتەکاندا دەردەکەوت کە کیلینی بە زەردەخەنەوە مامەڵە لەگەڵ جۆردی ئەلبای بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات.

لە یەکێک لە گەرتەکاندا دەرکەوت ئەلبا لەئامێز دەگرێت و بە پێکەنینەوە دەڵێت، “درۆزن، درۆزن”.

https://twitter.com/Joshiee48/status/1412525908909453314

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، (شێر و خەت)ی دیاریکردنی جەمسەرەکانی لێدانی یەکلاکەرەوە بە دوو قۆناغ ئەنجامدەدرێت، یەکەمیان بۆ دایریکردنی یاریگایە و دووەمیان بۆ ئەو هەڵبژاردەیەی یەکەم پەناڵتی ئاڕاستەدەکات، لە کاتێکدا فیلێکس بریچی ناوبژیوانی ئەڵمانی (شێر و خەت)ی بۆ دیاریکردنی جەمسەری لێدانە یەکلاکەرەوەکان کردووە، ئەلبا وا خۆی دەرخستووە کە براوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا کیلینی براوەبووە، بۆیە پێیوتووە، “درۆزن، درۆزن”، پاشان بە پێکەنینەوە لەئامێزی گرتووە، لەبەرامبەردا ئەلبا هیچ کاردانەوەی نابێت.

بابەتی پێشتر

بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك حكومەت نزیكەی شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی خەرجدەكات

بابەتی دواتر

مێسی: یاری کۆتایی کۆپا ئەفسانەییە و مارتینێز دیاردەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە. ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان…
Total
0
Share