مێسی: یاری کۆتایی کۆپا ئەفسانەییە و مارتینێز دیاردەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا، بۆچوونەکانی خۆی لەبارەی بەرازیلی ڕکابەر و یاریزانانی هاوڕێی ئاشکراکرد.

لیۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “هەندێک لە ساتەکانی ڕوبەڕوبوونەوەکەی كۆڵۆمبیا قورسبوو، بەڵام ئێمە خاوەنی ئیمیلیانۆ مارتینێز-ین، بەڕاستی دیاردەیە، متمانەمان پێیبوو و ئامانجی ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکانی کۆپامان پێکا، ئێستا بەرەو کۆتایی دەچین”.

هەروەها دەڵێت، “بردنەوەمان بە ئاسانی بەدەستنەهات، بەڵکو شایستەی بووین، لە کۆتا وەشانی پاڵەوانێتییەکە وێنایەکی جوانمان وەک پێکهاتە نیشاندا و دەرمانخست بەهێزین، ئێستا لە یاری کۆتاییداین”.

لیۆ لەبارەی لێدوانەکانی نێیمار-یشەوە ڕایدەگەیەنێت، “دەزانم نێیمار خواستی لەسەر ئەوەبوو ئێمە بگەینە یاری کۆتایی، لەبەرئەوەی کوڕێكی چاکە بۆیە بەوشێوەیە دەدوێت، فاینەڵی کۆپا ئەو یارییەیە کە هەمووان دەمانەوێت بیبەینەوە، لەهەمەوو کاتێک زیاتر پەرۆشین بۆ ئەنجامدانی، هەرچی لەتوانامدا بێت بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەمی دەکەم، لە وەشانی ڕابردوو نازانم باشترین بووم یان نا، بەڵام هەموو شتێکم کرد”.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، “دەزانم یاری کۆتایی کۆپای 2021 دەبێتە ئەفسانە، ئێمە دەزانین بەرازیل و نێیمار چییان پێدەکرێت، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەین کە لەو یارییەدا ڕوودەدات”.

بابەتی پێشتر

لەنێوان کیلینی و ئەلبا چی ڕوویدا؟ درۆزن، درۆزن..

بابەتی دواتر

ئینگلتەرا یان دانیمارک؟ داتاکان بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

دادگای شاری مانچستەر ڕەتیکردووەتەوە بە بارمتە (کەفالەت) بنجامین مێندی، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر سیتی ئازادبکات. بۆردی بەرگریکردن لە…
Total
0
Share