(NBA) – ڕاپتەرز پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بوڵز لە پیسەرزی بردەوە

تیمی تۆرینتۆ ڕاپتەرز لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 53ی (NBA)، بەبردنەوەی لە ئەتلانتا هوکس پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی لەم وەرزەدا تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی تۆرینتۆ ڕاپتەرز بەئەنجامی (125-114) بردنەوەی بەرامبەر ئەتلانتا هوکس تۆمارکرد، کە پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک دەکات ڕاپتەرز لەم وەرزەدا تۆماریدەکات، هەروەها لە یارییەکەدا پاسکاڵ سیاکام و فرێد ڤان ڤلیت گەیشتنە ترۆپکی تواناکانیان و یەکەمیان 33 خاڵ و دووەمیان 26 خاڵی تۆمارکرد، کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی تۆماری دوو یاریزانەکەیە لەم وەرزی خولی یانە پیشەگەرەکان.

لەلایەکی دیکەوە تیمی چیکاگۆ بوڵز بەجیاوازیی حەوت خاڵ و ئەنجامی (122-115) بردنەوەی بەرامبەر ئیندیانا پیسەرز تۆمارکرد.

لە یارییەکەشدا نیکۆلا ڤوسیڤیچ لە تیمی بوڵز 36 خاڵ و 17 ڕیباوندی تۆمارکرد، دیمار دیروزانی هاوڕێشی 31 خاڵی تۆمارکرد و یانەکەیان بەرەو بردنەوەیەکی گرنگ برد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

چارلۆت هۆرنێتس 101-102 کلیڤلاند کاڤالێرز

دیترۆیت پیستۆنز 93-102 بۆستن سێڵتیکس

ئیندیانا پیسەرز 115-122 چیکاگۆ بوڵز

تۆرنتۆ ڕاپتەرز 125-114 ئەتلانتا هوکس

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 131-106 هیوستن ڕۆکێتس

یوتا جاز 125-102 برۆکلین نێتس

دێنڤەر ناگێتس 105-113 نیو ئۆرلیانز پیلیکانز

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 93-96 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

داڵاس ماڤرێکس 107-98 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

بابەتی پێشتر

هازارد لە بەڵێنەکانی ئەنچلۆتی بێزاربووە

بابەتی دواتر

هیچ شتێک لەنێوان چێڵسی و یاخیبووەکەی بەرشلۆنەدا ڕووینەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share