بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك حكومەت نزیكەی شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی خەرجدەكات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا  لەسەر بودجەی شارەوانی سلێمانی، بڕی پێنج ملیار و 836 ملیۆن و 440 هەزار دینار بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی  پارێزگاكە خەرجبكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو بڕە پارەیە بۆ ماوەی یەک ساڵە لە ڕێکەوتی 2021/1/1 تا2021 /12/31 بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرجکرا”.

باسلەوەشكراوە، “ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە زۆنی (1)ی سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی (4)ی سنووری باشووری شاری سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدینی غوڵامی: ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستان بژین

هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی رایدەگەیەنێت، “ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستاندا بژین”. نەجمەدین غوڵامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی…
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share