سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی سەبارەت بە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 28ی حوزەیران ئاراستەی پەرلەمان کرد، کە ژمارەیەک وەزیری حکومەتی تێدا ئامادەبوون. نامەکە ڕەخنە لە شێوازی دەربڕینی هەندێک لە پەرلەمانتاران دەگرێت.

نامەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، ” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان به‌ گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت”.

سەبارەت بە قسەکردنی بەشێک لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکەدا دەڵێت، “حکومەت سەرنج و تێبینی خۆی لەشێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێکی بەڕێزی پەرلەمان دەردەبڕێت، کە لە دانیشتنی ژمارە 61 لە رۆژی 28-06-2021 بەرامبەر بە تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەنجامیاندا”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوون به‌ دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه‌، درێخیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی، له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندرووسته‌”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. سێ تاوەری كارەبا تەقێنرانەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی هەدەپە ئازادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share