دەروازەی پەروێزخان: هەر گەشتیارێک ڤاکسینی وەرگرتبێت پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نییە

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەمڕۆوە پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەو گەشتیارانە هەڵگرت کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و بڕیارەکەش پشت بە نوسراوی پێشتری وەزارەتی ناوخۆ دەبەستێت لەوبارەیەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی کە کارتی ڤاکسینیان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاتووچۆ دەکەن، پێویستیان بە پشکنینی کۆرۆنا نییە.

بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەک ژەم ڤاکسینی (جۆنسن ئاند جۆنسن) یان دوو ژەم لە جۆرەکانی تری ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان هەیە، چ لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، عێراق و بیانیش.

دەروازەکە پشکنینی کۆرۆنا (PCR) بۆ ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بەپێویست دادەنێت، کە دەبێت 72 کاتژمێر بەسەر ئەنجامەکەیدا تێنەپەڕیبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکەین

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەگەڵ رەزامەندی بەغداد، دەست بە دابەشکردنی پاداشتەکە دەکەین. ئامانج عەزیز،…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، کە گەنجینەکان خۆراکی تەواویان تێدایە، ئێستاش دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی…
Total
0
Share