بارهەڵگرێك لە ترسی سزای كامێرای چاودێریی چەند كەسێكی كردە قوربانی

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی – كەركوك و نزیك كانی شەیتان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە خێراییەكی زۆر رۆیشتووە و كاتێك كامێرای تۆماركردنی سزا لەسەر رێگاكەكە دانراوە خاوی كردووەتەوە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان بارهەڵگرەكە چووەتە سایدی بەرامبەری و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی جۆری نیسان تیدا دا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردووە.

بابەتی پێشتر

شۆفێران لە رۆچوونی رێگایەك ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

تەرمی کەسێک لە کەلار دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share