كەركوك.. سێ تاوەری كارەبا تەقێنرانەوە

سێ تاوەر تێكشكاوە

لەڕێی بۆمبی چێنراوەوە، سێ تاوەری گواستنەوەی كارەبا لە باشووری كەركوك تەقێنرانەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە پێی ڕاگەیاندنین، تاوەرەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەنێوان هەردوو گوندی (الرفیعة والمروح)ی سەر بە ناحیەی ڕەشاد لە باشووری كەركوك لەڕێی بۆمبی چێنراوەوە تەقێنراونەتەوە و بەهۆیەوە سێ تاوەر تێكشكاوە.

وتیشی، ناوچەكە لەژێر ئەرك و بەرپرسیارێتی فەوجی 1ی لیوای 18 و فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵدایە.

كێ سوودمەندە لە تەقاندنەوەیان؟ پاراستنی تاوەرەكانی کارەبا پێویستی بە نیوەی سوپای عێراقە

بەمدواییە كردنە ئامانجی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە عێراق زیادیكردووە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ گرفتەكانی دیكەی سیستمی کارەبا و كەمتركردنەوەی هەناردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێرانەوە، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە.

پێشتر حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، لە هێرشەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی 70 تاوەر و هێڵی گواستنەوەی کارەبای سەرەکی بەتەواوی لەکارکەوتوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share