ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە تەواوی جیهاندا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەڕی “Worldometer”، كە ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن و هەزار كەس، ئەمریكا بە پلەی یەكەم دێت بە زیاتر لە 621 هەزار گیانلەدەستدان، دوای ئەو بەرازیل دێت بە زیاتر لە 525 هەزار و هیندستانیش بە زیاتر لە 403 هەزار گیانلەدەستدان لە پلەی سێیەمدایە.
هەربەپێی ئامارەكانی ماڵپەڕەكە، تا ئێستا نزیكەی 185 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 169 ملیۆن توشبوو چاكبوونەتەوە.
تا ئێستاش لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە 3 ملیار كەس ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە.