پەرلەمانی كوردستان بووە دوو بەشەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بووە دوو بەشەوە، بەشێكیان درێژەیان دا بە كارەكانی كارنامەی دانیشتنەكە، بەشێكی دیكەشیان داوایانكرد پرسی لێبڕینی موچە باسبكرێتەوە، دواتر گرژی دروستبوو و دەرگا لەسەر چەند پەرلەمانتارێك داخرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدا و بەرنامەی كار چەند تەوەرێكی تێدابوو، لەوانە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازەیاسایەک بکات و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەش بدات، كە لە سنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان لەسەركراوە.

دوای ماوەیەك لە دەستپێكی كۆبوونەوەكە، دووبارە پرسی لێبڕینی موچە هاتەوە ناو گفتوگۆكان، بەشێك لە پەرلەمانتاران داوایان لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد باسی لێبڕین بكەنەوە و پەرلەمان بڕیار بدات بە هەڵگرتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش پرسەكەی ڕەتكردەوە و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و كۆبوونەوەكە بۆ ماوەیەك هەڵگیرا.

دواتر كە كۆبوونەوەكە دەستیپێكردەوە، ڕێگەنەدرا نزیكەی 18 پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ و لایەنەكانی دیكەش بچنە هۆڵی پەرلەمانەوە و دەرگای هۆڵی كۆبوونەوەیان لەسەر داخرا، بەشەكەی دیكەی پەرلەمانتارانیش لەسەر دانیشتنەكەی پەرلەمان و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە بەردەوام بوون.

بابەتی پێشتر

جیهان.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

گەنجێك لە هاوینەهەوارێکی دهۆك بەهۆی کارەباوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە…