ئایا پیسبوونی هەوا پەیوەندیی بە نەخۆشیی بیرچوونەوە هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان ڕێژەی پیسبوونی هەوا و نەخۆشیی بیرچوونەوە دەردەخات و بەوپێیە بەرزیی پیسبوونی هەوای شوێنی ژیانی مرۆڤەکان و مانەوە بۆکاتێکی زۆر لەو ژینگەیەدا زیاتر ڕوبەڕووی نەخۆشیی بیرچوونەوەی دەکات.

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەژین کە پیسبوونی هەوایان لە ئاستێکی بەرزدایە، زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی مۆخ وەک بیرچوونەوە هەیە، بەراورد بەو کەسانەی لەو شوێنانەدا دەژین ڕێژەی درەختیان زیاترە.

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە نەخۆشیی بیرچوونەوە و پەیوەندیی بە پیسبوونی هەواوە ڕوونیکردووەتەوە، ترسناکترین جۆری پیسبوونی هەوا ئەوەیە کە بەچاو نابینرێت و بەهۆی سوتەمەنیی بەردینەوە دروستدەبێت و دەبێتەهۆی ژمارەیەک جۆری نەخۆشی.

لەو نەخۆشیانەی پەیوەندییان بە پیسبوونی هەواوە هەیە، نەخۆشیی شێرپەنجە، نەخۆشییە دەمارییەکان، نەخۆشییە ژیرییەکان و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە گۆشەگیرییەوە، ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە وەک بیرچوونەوە.

گۆڤارەکە باس لەوەدەکات، توێژینەوە نوێیەکان پەیوەندیی نێوان ڕێژەی پیسبوونی هەوا و توشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوەیان سەلماندووە، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە وڵاتان دەکات ڕێژەی پیسبوون لە شارەکاندا کەمبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و سنوردار نەدرا، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share