توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم چووەوە سەروو هەزار

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ناوەرۆكەكەی جارێكی دیكە ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە چووەتە سەروو هەزار حاڵەت.

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 475 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە هەزار و 71 توشبوو تۆماركراوە.

بەپێی پارێزگاكان (دهۆك 415، هەولێر 311، سلێمانی 286 و گەرمیان 54) توشبوویان تیا تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 625 توشبوو چاكبوونەتەوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 189 هەزار و 401، لەو ژمارەیە 176 هەزار و 562 توشبوو چاكبوونەتەوە، هەشت هەزار و 329 لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 510 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەنێلکا بۆ مباپێ: ئەگەر خەڵات و ناسناوەکانت دەوێت، لە پاریس بڕۆ

بابەتی دواتر

دووبارە عەین ئەسەد كوترایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک “دژە زیندەکان” کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

ئەگەری هەیە دواجار هۆشدارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە یەکێتیی ئەوروپادا کاردانەوەیان هەبووبێت، ئەنجامەکانی دەرکەوتبن. بەپێی ڕاپرسییەک کە…
Total
0
Share