بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک “دژە زیندەکان” کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

ئەگەری هەیە دواجار هۆشدارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە یەکێتیی ئەوروپادا کاردانەوەیان هەبووبێت، ئەنجامەکانی دەرکەوتبن.

بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن یۆرۆبارۆمێتەرەوە ئەنجامدراوە، بەکارهێنانی دژە زیندەییەکان لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2009 لە سەدا 40 بووە، لە 2018دا بۆ لەسەدا 32 دابەزیوە، دواتر لە ساڵی 2021 بۆ لەسەدا 23 دابەزیوە.

ئەم کەمبوونەوەی بەرچاوەی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە ساڵی 2021دا هاوکات بووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی هەمان ساڵدا .

بەپێی توێژینەوەکە %28ی ئەوروپییەکان بەهۆی ڕێوشوێنی پاراستنی کەسییەوە لە ساڵی 2021دا کەمتر پێویستیان بە دژە زیندەیی بووە.

ئەو رێژەیە لە بەشداربووان رایانگەیاندووە، پەتاکە پێویستییانی بە دەرمانی دژە زیندەیی کەمکردووەتەوە ، چونکە کەمتر نەخۆش دەکەون، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی رێوشوێنی پاراستنی کەسی وەک دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پاکوخاوێنی دەستەکان.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، لەسەدا 8 لە یەکێتیی ئەورووپا دەرمانی دژە زیندەییان بەبێ رەچەتە خواردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا تەنها نیوەی بەشداربووان ئەوە دەزانن کە ئەنتیبایۆتیکەکان ڤایرۆسەکان ناکوژن و نزیکەی لەسەدا 39 بە هەڵە پێیانوایە کە ئەنتیبایۆتیکەکان ڤایرۆسەکان دەکوژن.

بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەیی، تەنانەت پێش شەپۆلی Covid ، لە دابەزیندا بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسییەکان، بەڵام کۆرۆنا لە زۆر لایەنەوە کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی بەکارهێنانی دژەزیندەییەکان.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا گەورەترین بڕە لە مێژووی حوکمڕانیی هەرێمدا

بابەتی دواتر

هەمووانی لەئامێزگرت تا مافەکانی هاوڵاتییانی هەرێم زامن بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share