ڕیاڵ مەدرید بۆ یونایتد: گەوهەرەکەی هۆڵەندا و 60 ملیۆنمان دەوێت

یانەی مانچستەر یونایتد خواستی لەسەر ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی نیشانداوە، بەرامبەر ئەم خواستە، ڕیاڵ مەدرید داوای یاریزانێک و 60 ملیۆن یورۆ دەکات.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ڕافائێل ڤاران لە سنووری نهێنیبوون دەرچووە و بەئاشکرا هەوڵ بۆ بەرگریکارە 28 ساڵەکە دەدەن.

ڕیاڵ مەدرید دەرگای گواستنەوەی ڤارانی بەڕووی بەڕێوەبەرانی مان یونایتددا دانەخستووە، بەڵکو بەرامبەر ئەو داواکارییە خوساتیان لەسەر ئاڵوگۆڕی بەرگریکارەکە بە دۆنی ڤان دی بێکی یاریزانی هۆڵەندی و تەواوی تێچووی گواستنەوەکە نیشانداوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ڤاران، ئیدارەی مێرەنگی داوای بڕی 60 ملیۆن یورۆ (نرخی یاریزانەکە) و دۆنی ڤان دی بێکی ناوەندکاری هۆڵەندی کردووە، بەو مەرجەی یاریزانەکە بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن لە مەدرید یاریبکات و لە ئەگەری قایلبوونیان بە تواناکانی، بتوانن وەرزی داهاتوو بە کەمترین نرخ بۆندەکەی بگۆڕن بۆ هەمیشەیی.

ڤان دی بێک یەکێکبوو لە باشترینەکانی ئەیاکس ئەمستەردام و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بەڵام لە دوای پەیوەندیکردنی بە مانچستەر یونایتد تەنها لە 19 یاریدا دەرکەوت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەدات: مانگەكانی داهاتوو كەمئاوی زیاتردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share