(وێنە) هاری کەین بەهۆی خەونێکەوە مانگانە ملیۆنێک کرێ دەدات !‏

هێرشبەری ئینگلیزیی یانەی تۆتنهام، هاری کەین لەپێناو بەدیهێنانی خەونەکانیدا ساڵانە ‏ملیۆنێک پاوەند کرێ خانوو دەدات.‏

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هاری کەین-ی هێرشبەری تۆتنهام لە منداڵییەوە ‏خەونی ئەوەبووە لە ڤێلایەکدا بژی هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ تەرخانکرابێت، لەئێستاشدا ‏خەونەکەی هێناوەتەدی.‏

بەپێی سەرچاوەکە، ڤێلا نوێیەکەی خێزانی کەین کرێی مانگانەی 20 هەزار پاوەندە، 20 ژووری ‏تێدایە لەگەڵ سینەما، هۆڵی ڕیکەڤەری و ڕاهێنانکردن، مەلەوانگە، هۆڵی ئاهەنگگێڕان و چەندین ‏خزمەتگوزاریی دیکە، بەهۆیەوە خۆی و خێزانەکەی پێویستیان بە چوونەدەرەوە نابێت بۆ ‏بەدیهێنانیان.‏

کەین و کەیتی هاوسەری هەردووکیان تەمەنیان 28 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵن، سێ ‏کارمەندیان لەناو ماڵەکەیان تەرخانکردووە، هاوشانی ستافی سێکیوریتی تایبەت، کە زۆرینەی ‏ئەندامەکانی لە هێزە تایبەتەکانی سوپای بەریتانیا کاریانکردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌…
Total
0
Share