ڕۆناڵدۆ هەموو لایەکی سەرسامکردووە

ئەو جدییات و پابەندییەى بە ڕۆناڵدۆوە دەبینرێت، یاریزانەکانی نەسڕی سعودی سەرسامکردووە.

سەرباری ئەوەى ڕۆناڵدۆ سەردەمێکی زێڕینی لە ئەوروپا بەسەر بردووە و ژمارەیەکی زۆر ناسناوی بردۆتەوە، بەڵام هێشتا ئەو یاریزانە تینوی گۆڵکردن و بردنەوە و ناسناوی ترە.

ئەو جوهد و ماندوبونەى لە ڕاهێنانەکاندا لە ڕۆناڵدۆ دەبینرێت لەهیچ یاریزانێکی تری یانەى نەسڕدا نییە.

ڕۆناڵدۆ یەکەم کەسە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەى نەسڕ دەکات و دواین کەسیشە دەڕوات.

کاتێکی زۆر لە ڕاهێنانەکاندا بەسەردەبات و ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ تۆپی پێ.

بابەتی پێشتر

گرێبەستی حەوت یاریزانی ڕیاڵ کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

سودانی: دۆلار بەهۆی بڕیاری حكومەتەوە بەرزنەبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share