ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی هەڕەشەی “شكاندنی قاچ” لێپرسینەوە لە وەزیرێك دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكێك لە بڕگەكانیشی ئاراستەكردنی پرسیارێكە بۆ وەزیری كشتوكاڵ دەربارەی هەڕەشەی “شكاندنی قاچی پەرلەمانتارێك”.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە 10 بڕگە لەخۆدەگرێت، كە دەنگدان و تاوتوێی چەند یاسایەكی تیایە، جگە لە یەكێك لە بڕگەكانی، كە تایبەتە بە پرسیارێكی پەرلەمانی و ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ دەكرێت.

لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنەیەكی توندی ئاراستەی محەمەد كەریم خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵ كرد بەهۆی هەڕەشەكردن لە پەرلەمانتارێكی ژن بە “شكاندنی قاچی”.

وتیشی، “لە یاسای بودجەدا حكومەت پابەندكراوە بە دانانی شایستەی جوتیاران وەك خەرجی حاكیمە و خەرجكردنی وەك یەكەم خەرجی دەوڵەت”، لەهەمان كاتدا پرسیاری ئەوەی كرد، “ئەگەر ئاستی وەزیرێك بگاتە ئەوەی لە قسەكردن لەگەڵ پەرلەمانتارێكدا، كە پارێزبەندی هەیە، بگاتە شكاندنی قاچ، چۆن مامەڵە لەگەڵ جوتیاران دەكرێت كاتێك سەردانی وەزارەت دەكەن بۆ داواكردنی شایستەكانیان؟”.

بۆیە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەو دانیشتنەدا داوای كرد لە دانیشتنی داهاتوودا ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر بە بانگێشتكردنی وەزیر، یان پێشكەشكردنی پرسیارێكی زارەكی لەبارەی ئەو هەڕەشەیەوە.

بابەتی پێشتر

ناوی بە جەنگی عێراقەوە گرێدرابوو.. دۆناڵد ڕامسفێڵد كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەجێگیری و لە سەروو 74 دۆلارەوە ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی تانەی لایەنە سیاسییەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕوونكردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاویان بە تانە پێشكەشكراوەكانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن خشاندووەتەوە و بڕیاریانداوە زیاتر لە…
Total
0
Share